١٠ نیسان ٢٠٢٣ - ٢١:٥٩
بەیاننامەی توندی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە کاردانەوە بە جەنایەتەکانی ئیسرائیل

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بەیاننامەیەکی تونددا ئاڵۆزییەکان و بەردەوام بوونی سووکایەتی بە مزگەوتی ئەقسا و لەبەرچاونەگرتنی مانگی ڕەمەزان لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلییەوە ئیدانە کرد.

 هەواڵدەری فەرمی عەرەبستان، واس، جاسم محەمەد بەدایوی، جێگری ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە بەیاننامەیەکی تونددا ڕایگەیاند: دەستدرێژییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، پێشێل کرانی پیرۆزییەکان و دەستدرێژی بۆ سەر ڕووگەی یەکەمی موسڵمانانە.

جاسم محەمەد بەدایوی، لە درێژەی ئەو بەیاننامەدا وتی کە بەردەوام بوونی دەستدرێژییەکان و هێرش بۆ سەر شوێنە پیرۆزەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین گۆڕانکارییەکی مەترسیدارە و سەرجەم بەرپرسیارێتی و لێکەوتەکانی ئەو دۆخە لە ئەستۆی لایەنی ئیسرائیلییە.

342/